لە بارەمانەوە دەدوێن

نامەی بەڕێز باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق

دۆستانی هێژای کوردی عێراق، هاونیشتمانیانی هێژای کوردستانی عێراق،

کاتێ لە مانگی نیسانی ٢٠١٥ هاتمە شاری سلێمانی ، سەردانی قوتابخانەی دانیل میتیراند یەکێک بوو لە ساتە هەر جۆش و خرۆشێنەرەکان و لە هەمان کاتدا هەرە خۆشەویستەکانی مانەوەکەم. چوست و چالاکی تیمی فێرکار و کامەرانی بەرچاوی ئەو منالانەی کە لەم قوتابخانەیەن و هەستتێکی گشتی هەیە بە وەی کە هاوئاهەنگی باڵی کێشاوە بە سەر شوێنەکەدا، نیشاندەری ئەوەیە کە ژیانێکی خۆش و ئارام لەم قوتابخانەیە هەیە. گەیاندنی زمانەکەمان و کولتورەکەمان بۆ کوردستانی عێراق لە ریگەی فێرکردنەوە، ئەرکێکی جوانە کە ڕێکخراوی (دیالۆگ) ئەنجامی داوە لە سلێمانی. باڵویزخانەی فەرەنسا لە عێراق کار دەکات بۆ هاوکاری کردنی ئەم فێرگەیە و یارمەتی دانی دۆستانی کوردمان کە وولاتی ئێمەیان هەلبژارد بۆ پەروەردەی منالەکانیان. ئەم پرۆژەیە وەڵامێکە بۆ ئارەزوویەکی راستەقینەی فەرەنسا کە بە راستی هەستم پێ کردن لەم سەردانە پڕ جۆش و خرۆشەدا. هەروەها دەمەوێ بە بیری بێنمەوە کە مێژووی قوتابخانەی دانیل میتیراند لە سلێمانی، مێژووی بیناکردنەوەیەکە. بەرهەمی ئەم چەند ساڵ کارکردنە زۆر نایابە. پرۆژەکانی پەرەپێدانی ئەم فێرگەیە رێگە خۆش دەکەن بۆ باشتر کردن و بەرەو پێش چوونی زیاتر. لێرەدا دەمەوێ پشتیوانی دەستەی دیپلۆماسی فەرەنسا، کە من بەڕیوەی دەبەم، دەرببڕم بۆ تیمی فێرکار ی قوتابخانە و باوک و دایکانی قوتابیان. هەروەها دەمەوێ دەست خۆشی و هانی مناڵانی ئەم قوتابخانەیە بدەم کە سبەی دەبنە هەڵگری کولتورو ئەو دۆستایەتی یەی کە پێکەوە گرێمان دەدات

سلاوی دۆستانە

مارک بارێتی – باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.

Vidéo de présentation de l'école

Facebook · Google Map · ecole.slemani@gmail.com ·  +9647722140833