پۆلەکان

قوتابخانەی باخچەی ساوایان

قوتابخانەی باخچەی ساوایان یەکەم قۆناغی مناڵە لە سەر ریچکەی خویندندا. یارمەتی دەدات بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ فێربوونی بنچینەکانی نوسین و خوێندن و ژماردن و هەروەها ژیان لە ناو کۆمەڵگەدا. لەبەرئەوەی رۆڵی ئەم قۆناغە زۆر بە گرنگ دەزانین لە خوێندندا، ئێمە هەر شتێک دەکەین کە مناڵەکەت ئارەزوی خوێندنی لا دروست بێت و بگەشێتەوە.

قۆناغی باخچەی ساوایان لە سێ ئاست پێک دێت: ئاستی بچووکان بۆ منداڵانی ٣ ساڵە. ئاستی ناوەندی بۆ منداڵانی ٤ ساڵە، ئاستی گەوران بۆ منداڵانی ٥ ساڵە. بە شێوەیەکی گشتی، قوتابیان دەخرێنە ناو ئەو پۆلانەی کە لە گەڵ ئاستی گەشەکردنیان گونجاوترین بێت. لە م قۆناغەدا فێربوونی پێش وەختی زمانی فەرەنسی کە لە هەلومەرجێکی هەرە باشی ئاوێتە بوون بە زمان دا بەڕیوەدەچێ، سوودی زۆر بەرچاو بەدەست دەخات چ لە رووی زمانەوانیەوە و چ لە رووی (زانینی خۆڕسکەوە). فێربوونی پێش وە ختی رادەبڕین بە گەشەپێدانی گوێگرتن و قسە کردن، بە فراوانی گرنگی پێ دەدرێ. مناڵان لە ژینگەیەکی هاندەر گەشە دەکەن لە رێگەی کاری بەرامبەر لە گەڵ مناڵانی تردا ولە ڕێگەی یاری یەوە. منداڵان گەشە دەدەن بە سەربەخۆیی و باوەڕبەخۆبوون و رێزلە خۆ گرتن و رێز گرتن لەوانی تر .

تیمی فێرکرکاری پێک هاتووە لە مامۆستای فەرەنسی کە بەردەوام هاوکاری دەکرین لە لایەن (یاریدەدەری -باخچە) لە پۆلەکانی بچووکان.

قوتابخانەی بنەڕەتی

ئامانجی گشتی لە قوتابخانەی بنەڕەتی دابین کردنی فێربوون و دەستکەوتنی توانا و زانیاری یە بناغەیی یەکانە بە تایبەتی لە خوێندنەوەدا، لە رادەربڕین و ژماردندا. خوێندن لە قۆناغی سەرەتایی لە پێنج ئاستی جیاواز پێک هاتووە. (پۆلی ئامادەکردن (CP)، پۆلی بەرایی١(CE1 ) ، پۆلی بەرایی ٢(CE2)، پۆلی ناوەندی ١(CM1)، پۆلی ناوەندی ٢ (CM2). ئەم پۆلانەش بە سەر سێ ئاستدا دابەشکراون، دوانیان سەر بە قۆناغی خوێندنی بنەڕەتین : (پۆلی ئامادەکردن CP، پۆلی بەرایی١ CE1 و بەشی گەورەی باخچە) ئاستی دووەم پێک دێنن کە ئاستی فێربوونە بناغەیی یەکانە. (پۆلی بەرایی ٢،(CE2) پۆلی ناوەندی١ (CM1) ، پۆلی ناوەندی٢ ( CM2) ئاستی سێ یەم پێک دێنن کە ئاستی قووڵ بوونەوەیە.

ئامانجەکانی پۆلی (یەکی بنەڕەتی CP) و پۆلی (دووی بنەڕەتی CE1):

  • فێربوونی خوێندنەوە
  • نووسین بە زمانی فەرەنسی
  • ناسین و تێگەیشتنی ژمارەکان
  • نووسینی ژمارەکان بە ژمارە (ژمارەی دەیان)
  • هەژماری بڕی بچووک

لە بەردەوامی سالانی یەکەمی قوتابخانەی بنەڕەتی، ئامانجە سەرەکی یەکانی پۆلی (سێ ی بنەڕەتی CE2) و پۆلی (چواری بنەڕەتی CM)، ئەمانەن:

  • شارەزایی بوون لە زمانی فەرەنسی
  • ماددە سەرەکی یەکانی بیرکاری
  • منداڵان خۆ ئامادە دەکەن بۆ بەردەوام بوون لە قوتابخانەی ناوەندی، بۆ فێربوونی بەشە جیاوازەکانی زانست .

لە پۆلی (یەکی بنەڕەتی CP)ەوە تا پۆلی (پێنجی بنەڕەتی CM2) قوتابی دەبێ ئامرازە بنچینەیی یەکانی زانین بە دەست بێنێ. فەرەنسی وبیرکاری جێ ی تایبەتی خۆیان هەیە، هەروەها کوردی وئینگلیزی وعەرەبی ومۆسیقا وشێوەکاری وتەنانەت باخچەکاریش!

قوتابخانەی ناوەندی

قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی، بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە زانستەکان ولێزانینەکان، کە بەراستی بناغەی پێگەیاندنێکی گشتین، بگەیەنێتە هەموو قوتابیان. پێشنیاری ریچکەی سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیان دەکات و وەڵامی ئەوئاستەنگانە دەداتەوە کە تووشی دەبن.

قۆناغی ناوەندی بە سەر سێ ئاستدا دابەش کراوە:

  • شەشەم ، واتە ئاستی گونجاندن قوتابی ساتە وەختێک دەژی کە تەمەنی دابڕانە لە گەل منداڵیی خۆی لە قۆناغی بنەڕەتی، ئەمەش دەبێ جێی بایەخێکی تایبەتی بێت. ئاستی شەشەم، پۆلی گونجاندن وتێرامانە کە بناغەی خوێندنی ناوەندی یە.
    ئامانجە گشتی یەکانی ئەم ئاستە، ئەمانەی خوارەوەن:

    • پتەو کردنی زانیاری یە دەستکەوتوەکانی قۆناغی بنەڕەتی،
    • ناساندنی قوتابیان بە ماددەکان و رێبازەکانی فێرکردنی قۆناغی ناوەندی،
    • باشترکردنی توانایی لە زمان وپەروەردە کردنی هەستی هاووڵاتی بوون،
    • هاوکاری کردنی قوتابی بۆ دۆزینەوەی جێ ی خۆی لە ناو فێرگەکەی و خۆ ناسینی باشتر
  • پۆلی یەک و دووی ناوەندی، یان ( بازنەی ناوەندی)
    ئەم ئاستە قۆناغێکی گرنگی وەرچەرخانە بۆ کاتی پێش هەرزەکاری. بوونی مامۆستای سنگ فراون و تێگەیشتوو لەم گۆڕانە، بایەخێکی بنچینەیی هەیە.
    ئامانجەکانی ئەم قۆناغە، بریتین:

    • دەوڵەمند کردنی ریچکەی قوتابی بە مژاری هەڵبژاردە،
    • بایەخ دان بە ئاستەنگی یەکانی خوێندنی هەر قوتابی یەک،
    • پێش خستنی لایەنی خۆناسین لە لای قوتابی،
    • رێخۆش کردن بۆ تێگەیشتنی قوتابی لە ژینگەی کۆمەڵایەتی و ئابووری جیهان کە دەوریان داوە.
  • پۆلی سێی ناوەندی ، یان قۆناغی ئاراستەگرتن
    قوتابی دەچێتە تەمەنی هەرزەکاری یەوە دەست دەکاتە گەڵاڵەکردنی پرۆژەی خۆی. ئامانجی ئەم پۆلە، ئامادەکردنی قوتابی یە بۆ پۆلی چواری ئامادەیی.
    ئامانجە سەرەکی یەکانی ئەم قۆناغە، بریتین لە:

    • تەواوکردنی ئەو دەست کەوتووانەی قوتابی بۆ ئەوەی بتوانێ بگاتە ئاستەکانی خوێندنی دوای قوتابخانەی ناوەندی.
    • یارمەتی دانی قوتابی بۆ خەمڵاندنی یەکەم هەلبژاردەی بە بەرچاو روونی و گونجاو لە گەڵ تواناکان وقازانجەکان وئارەزووەکانی خۆێدا.

ئێمە لە گەڵ مناڵەکەت دەبین لە بەرەوپێشچوونەکانیدا. لە سایەی هاوکاریمان لە گەڵ کنێد (مەڵبەندی نیشتمانی بۆ فێرکردن لە دوورەوە) کە دەزگایەکی گشتی فەرەنسی یەو سەر بە وەزارەتی پەروەردی نیشتمانی یە. مناڵەکەت پەروەردەیەکی زۆرباشی دەبێ و لە ناو ئارامی یەکی تەواودا.

Facebook · Google Map · ecole.slemani@gmail.com ·  +9647722140833