چالاکی یەکان

پەروەردەی هونەریی وکولتوری و وەرزشی زۆر پێویستن بۆ سەرکەوتنی ریچکەی خوێندن. لە قوتابخانەکەی ئێمەدا، ئەو پەروەردەیە چەند تەوەرێک لە خۆی دەگرێ:

فێربوونی مێژووی هونەرەکان

ئەم فێربوونە هەموو قوتابیان دەگرێتەوە، لە قۆناغی بنەڕەتی یەوە یەوە تا قۆناغی ئامادەیی و بوار دەرەخسێنێ بۆ ئەوەی قوتابیان زانیاری و نیشانگەیان هەبێت لەسەر هەموو هونەرەکانی کولتوری هاوبەش بە رەهەندە زانستی و تەکنیکی یەکانیشەوە.

  • پەرە پێدانی چالاکی هونەری وکولتوری لە قوتابخانە، بە پشت بەستن بەو وانانەی کە لە بەرنامەی قوتابخانەدا دانراون. بۆ ئەو پۆلانەش کە کاتی تایبەتیان بۆ رێکخراوە، پێشنیاری وانەی هونەری چڕتر تەرخان دەکرێ بۆ ئەو قوتابیانەی کە ئامادەییان تیایە وزیاتر ئارەزوو نیشان دەدەن. ئەمە ش قوتابخانەی سەرەتایی بۆ ناوەندی، دەگرێتەوە.
  • قوتابخانە میوانداری پیشەکاران دەکات بۆ ئەوەی هەر قوتابی یەک رابهێنرێ لە گەل هونەرمەندان و جیهانی کار. لەم چوارچێوەیەشدا هونەرمەندانی (مۆسیقا و گۆرانیبێژ وشێوەکار وئەکتەرو …) بانگهێشت دەکرێن. هەرەوها پیشەکارانی وەک ( جەندرمە و فڕۆکەوان و…هتد) بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەوەی ئەزموون و خولیا و لێزانینی خۆیان بەش بکەن لە گەل قوتابیاندا. لە هەر چاوپێ کەوتنێکیشدا، منداڵان دەتوانن پرسیار لە میوانان بکەن ، بەم جۆرە دەتوانن فێر بن کە بیروراکانیان گەڵالە بکەن و فێر بن کە لەناو خەڵکدا قسە بکەن.

ئاشنابوون بە سینەما

بۆ پەرەپێدانی کولتوری سینەمایی و پەروەردە بە وێنە، لە هۆڵی تایبەت بە کۆبوونەوە کان لە قوتابخانە، نمایشی فیلم پێشنیار دەکرێ بە شێوەیەکی رێک و پێک. هەروەها نمایشی بەلگەنامەیی یان بەرنامەی گونجاو بە هەر پۆلێک، پێشکەش دەکرێن.

وەرزش کردن

وەرزش لە قوتابخانەدا، رێزگرتن و رەوشت بەرزی و بەها پەروەردەیی و مرۆڤ دۆستی یەکانی ئاسان دەکات. رۆڵیکی یەکلاکەرەوە دەبینێ لە بۆ گەیشتنی لاوان بە وەرزش و واتایەک دەدات بە (پێکەوە ژیان) و فێربوونی ژیان لە ناو کۆمەڵگە. یارمەتی قوتابی دەدات لە پەروەردەی تەندروستیدا بە وەی باشترجەستەی خۆیان بناسن. هەرەوها یارمەتی پەروەردەی ( ئەمنی ) دەدات لەو رووەوەی کە قوتابی توانای زاڵ بوونی دەبێ بە سەر جووڵە مەترسی دارەکاندا. وەرزش فێری لێپرسراوێتی و سەربەخۆیی دەکات ،قوتابی فێر دەکات کە بەها ئەخلاقی و کۆمەڵایەتیەکان بە دەست بێنێ وەکو رێزگرتن لە یاساورێساکان و رێزگرتن لە خۆی و ئەوانی تر. بۆ ئەم مەبەستەش، قوتابخانەکەمان ، پارچە زەوی یەکی بۆ وەرزش هەیە کە گونجێنراوە بۆ ئەو وەرزشانەی کە زۆر دەکرێن، وەکو تۆپی پێ و باسکە . هەروەها قوتابخانەکەمان چەند مێزێکی تێنسی تیایە، لە گەڵ هۆڵێک بۆ جووڵە جووڵی ساوایان کە لە رێگەی چەندین راهێنانی گونجاو بۆ تەمەنیان، فێر دەبن کە جووڵەکانیان هەماهەنگ بکەن و دڵخۆش بن بە جەستەی خۆیان.

لەبەر ئەوەی کوردستانیش دەریاچەی گەورەی تیایە، بڕیارمان دا کە قوتابیانمان فێرە مەلە ببن لە بەر هۆکاری ئەمنی. هەموو ساڵێک لە بەهاردا، قوتابیان، لە پۆلی (CE1) بە رەو ژوور، وانەی مەلەوانی فێر دەکرێن لە بنکەی ئۆلۆمپی سلێمانی. مامۆستایانی وەرزش وهەندێ لە باوکان یان دایکانی هەڵبژێردراو لە گەل قوتابیەکاندا دەبن.

بنکەی کات بە سەربردن

ئەگەر خوێندن کاتێکی زۆرلە ژیانی مناڵ داگیر دەکات، کە ئەمەش رێگرە لەوەی بتوانن بە پێی ئارەزووی خۆیان کارێکی هونەری یان وەرزشی بکەن. هەندێک لە مناڵان پێویستیان بەوەیە کە ووزەی خۆیان سەرف بکەن بە ئەنجام دانی کارێکی جەستەیی، هەندێکی تر حەز بە چالاکی یەک دەکەن کە داهێنانی تیا بێت. چۆنێتی رێکخستنی ئەمەش زۆرجار بۆ باوکان و دایکان، سەرئێشەیەکی تەواوە: چۆن بکرێ؟ چۆن دەکرێ زۆرترین بژاردە پێشکەش بە مناڵ بکرێ؟ هەر لەبەر ئەمەیە کە قوتابخانەی فەرەنسی دانیل میتیراند لە سلێمانی، هەموو هاوینێک بنکەیەکی کات بەسەربردنی چێژبەخش دەەکاتەوە. لەم بنکەیە کە لە رووی ئەمنی یەوە پارێزراوە، مناڵان چەند چالاکی یەکی جۆراوجۆریان هەیە لە رێگای مامۆستایانی پیشەیی وە. بۆ منالانی هەرە گچکە (٣ بۆ ٧ ساڵ)، زیاتر ئاشنا کردنیانە بە مۆسیقا و نەخشەکێشان و وێنەکێشان و سەما و چەند وەرزشێکی جیاواز. بۆ کاتی گەرماش، مەلەگەیەکی سەفەری هەیە کە مناڵان دەتوانن خۆ فێنک بکەنەوەو شادی مەلە کردنیان بۆ دەربکەوێ.

Facebook · Google Map · ecole.slemani@gmail.com ·  +9647722140833