فێرکاری

ئەگەر خانەوادەکەت فەرەنسی زمان بێت یان نەء، ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە رێ خۆش بکەین بۆ ئەوەی مناڵەکەت لە ناو ژینگەیەکی فرە کولتوری نایاب و راستەقینەی بنیاتنەر ئاوێتە ببێ. ژینگەیەک کە قوتابیانی بە رچەلەک و ئاسۆ جیاواز دەتوانن فێر بن ، گەورە بن، بگەشێنەوە و خۆ ئامادە بکەن بۆ سەرکەوتن لە جیهانێکدا کە بەردەوام لە گۆڕاندایە.

قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی: دەستە بەرکردنی پەروەردەیەکی جیاواز.

قوتابخانەی فەرەنسی دانیل میتیراند لە سلێمانی کەوتۆتە ناو جەرگەی گەرەکی رزگاری. فێرکردن بە سێ زمانی ( فەرەنسی و ئینگلیزی و کوردی) پێشنیار دەکات و کە لە قۆناغی (باخچە– لە سێ ساڵی یەوە) دەست پێ دەکات تاکو بەکەلۆریا ( تاقی کردنەوەی نیشتمانی پەروەردەی نیشتمانی فەرەنسی) لە ناو دەوروبەرێکی فرە کولتوریدا. لە پۆلی چواری سەرەتایی یەوە قوتابیان دەست دەکەنە فێربوونی زمانی عەرەبیش. پەروەردەی کارا و ئەو رێگایانەی کە پەیڕەو دەکرێن، یارمەتی قوتابی دەدات بۆ خێرا پەرەپێدانی تواناکانی ئافراندن و گیانی پشت بە خۆبەستن و هەست بە لێپرسراوێتی وەکو هاولاتیەکی دوارۆژ. پەروەردەی قوتابخانەکە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی فەرەنساوە بە فەرمی ناسراوە و لە قۆناغی باخچەەوە (بەشی بچووکان) دەست پێ دەکات تاکو قۆناغی بەکەلۆریا، کە هاوشانە لە گەڵ سیستەمی پەروەردەی فەرەنسی. هەروەها قوتابخانە کەمان چەند پرۆگرامێکی زیاتری تیایە کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان پێش بینی کردووە بە تایبەتی لە بارەی زمانەوە ( کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی) ، پەروەردەی مەدەنی و جوگرافیا و مێژوو. لە بەر گرنگی زمانی ئینگلیزیش، هەموو رۆژێک وانەی ئەم زمانە دەووترێتەوە هەر لە دوای تەمەنی سێ ساڵی یەوە. یەکێک لە ئامانجەکانی قوتابخانەکەمان ئەوەیە کە لە کۆتایی ساڵانی خوێندنیدا ، قوتابی بتوانێ بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی سەرباری زمانی فەرەنسیش بێ گومان.

پرۆژەی قوتابخانەکەمان

ئامانج لە پرۆژەی قوتابخانە چەسپاندنی ئامانجەکان و دەست نیشان کردنی رێگەکان و پرۆسسەی هەڵسەنگاندنی ئەو کار و چالاکیانەیە کە پەیڕەو دەکرێن بۆ خزمەت کردن بە سەرکەوتنی هەموو قوتابیەکان. پرۆژەی قوتابخانە ئامرازێکی هەماهەنگ کردنە کە هەموو مامۆستاکان و ستافی تەکنیکی و باوکان و دایکانی قوتابیان و نوێنەرانی قوتابیان و کەسانی پەیوەندیدار تیایدا بەشدار دەبن. قوتابخانەی فەرەنسی لە سلێمانی، پرۆژەی قوتابخانەی خۆی دەست نیشان کردووە: تێگەیشتن و فێرکردن بە کردار. بە پێی رێنماییەکەی یاسای ئاراستەکردن ی ساڵی ١٩٨٩ کە تا ئەمڕۆش هەر لە رۆژەڤدایە ( قوتابی چەقی سیستەمی پەروەردەیە ). ئامانجی قوتابخانەکەمان بریتیە لە رێ پێدانی هەر قوتابیەک بۆ بینا کردنی زانینی خۆی ، لێزانینی خۆی و گەشانەوە لە ناو فەزایەکی لە باردا. بۆ ئەم مەبەستەش، تیمی پەروەردەیی خۆی پابەند دەکات بە پرۆسەیەکی فێرکردنەوە کە تیایدا قوتابی تەنیا گوێگرێکی بێکار نەبێ بەڵکو کەسێکی کارا بێت. هەر کاتێک کە دەرفەت هەبوو، داوا لە قوتابی دەکرێ کە گریمانە هەڵبچنێ ، پرۆسەیەکی راست و دروستی بینا بکات، رێگەی زانستیانە لە خۆ بگرێ و دەرئەنجامی هەنگاوەکانی بە دەست بێنێ. بەم پێ یە قوتابی دەتوانێ زانین و لێزانینی خۆی بینا بکات.

فێرکردن بە چەند زمانێک

ئەو مناڵانەی کە بە چەند زمانێک قسە دەکەن، توانای بیرکردنەوە یان فروانتر و سەربەخۆ ترن لە رووی ووشەوە. ئەمەش بالا دەستیەکیان دەداتێ لە دروست کردنی بیرۆکە و دۆزینەوەی جارەسەر بۆ کێشەکان. هەر زوو دەزانن کە لە ڕێگەیەک زیاتر هەیە بۆ ڕا دەربڕین و زۆر کات ئاسانتر فێرە خوێندنەوە دەبن لە بەرئەوەی ڕاهاتوون لە سەر سیستەمی جیاواز بۆ ڕادەربڕین. منالانی فرەزمان هەستی پەیوەندی کردنیان زیاترە. خێراتر دێنە وەلام لە حالەتی ئاڵوگؤڕو پەیوەندی دا چونکە راهاتوون کە بە خێرایی بڕیار بدەن کە چ زمانێک بەکار بێنن لە وەزعێکی دیاریکراودا. زۆرتریش مەیلی ئەوەیان هەیە کە بکرێنەوە بە رووی کولتوری تردا. منالانی فرە زمان لە رووی زیرەکی یەوە جۆرە سەردەستیەکیان هەیە: نەرمی یەکی فکری یان هەیە، زیاتر داهێنەری یان تێدایە، رەسەنایەتی یەکی زیاتریان تێدایە لە شێوەی بیرکردنەوەیان. بە ئاسانی دەتوانن زۆرترین وەڵام بۆ پرسیارێک یان کێشەیەک بدۆزنەوە.

زمانەکانی فەرەنسی و کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی، هەمیشە جێی پایەداری خۆیان دەبێ لە قوتابخانەکەمان. گرێدراو بە دونیای ئەمڕۆوە، ئێمە هوشیارین کە بۆ مناڵەکەت، زاڵبوون بە سەر زمانەکاندا، چ بەهایەکی بۆ دەستەبەر دەکات. بەم جۆرە، لە تەمەنی سێ ساڵی یەوە، قوتابی ، چوار رۆژ لە هەفتەیەکدا، وانەی کوردی و ئینگلیزیان هەیە. وانەکان بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی لە پۆلی چواری سەرەتایی یەوە دەست پێ دەکات. لە کۆتایی خوێندنیندا، قوتابیان دەتوانن بە چوار زمان قسە بکەن: فەرەنسی و ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی و بەم جۆرەش زیاتر هەلی کاریان بۆ پەیدا دەبێ چونکە لەم ئان و ساتەی جیهانیبوونەدا، شانسێکی زۆر گەورەیان دەبێ لە چاو ئەوانەی تاک زمانن.

Facebook · Google Map · ecole.slemani@gmail.com ·  +9647722140833