قوتابخانەکە

قوتابخانەی فەرەنسی دانێیل میتیران لە سلێمانی لە لایەن رێکخراوی دۆستایەتی فەرەنسی-کورد (دیالۆگ) بەڕێوەدەبرێ. ئەم رێکخراوە دوور لە قازانجی دارایی و ئایین و سیاسەتەوە کار دەکات.

ئامانجی رێکخراوی (دیالۆگ) پێشخستن و خستنە گەڕی هەموو ئەو چالاکیانەیە کە رێ خۆش دەکەن بۆ ناسینی باشتر و گفتوگۆی باشتر لە نێوانی کوردستان و فەرەنسا لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەتیش لە بورای کولتوری، هونەری، پەروەردەیی، پیشەیی و زانستی. ئەم کۆمەڵەیە لە مانگی ئایاری ٢٠١٣ دروست بوو بە هاوکاری بالیۆزخانەی فەرەنسا لە عێراق و کۆنسوولای گشتی فەرەنسا لە هەولێر و پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی پەروەردەی کوردستان. ئەرکی یەکەمی ئەو کاتەی بریتی بوولە رزگارکردنی قوتابخانەی دانێیل میتراند بوولە سلێمانی کە تازە داخرابوو.

لە مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٣ ەوە، رێکخراوی (دیالۆگ) قوتابخانەکەی خستەوە سەرپێ و بە توانای کردەوە چ لە سەر ئاستی پەروەردەیی و چ لە سەر ئاستی بەڕیوەبردنی ئیدارەی گشتی. قوتابخانەکە ئێستا لەو پەڕی گەشەکردندایە، ژمارەی قوتابیانی لەمانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ ەوە، لە ٢٣ قوتابیەوە بوو بە ١٣٢ قوتابی لە ٢٠١٥.

زۆر سوپاسی کۆمپانیای TOTAL(تۆتال) و LAFARGE-HOLCIM (لافارژهۆلسیم) دەکەین کە هاوکاری قوتابخانەکە دەکەن لە هەر لە کردنەوەیەوە لە ساڵی ٢٠١٣ . بە بێ ئەوان، لەوانە بوو کە قوتابخانەکە نەتوانێ زیندوو بکرێتەوە.

قوتابخانەکەمان کراوەیە لە یەکشەمەوە بۆ چوارشەم، لە کاتژمێری ٨ی بەیانی بۆ کاتژمێری ٣ ی دوای نیوەڕۆ. رۆژانی پێنجشەم لە کاتژمێری ٨ تا ١ی دوای نیوەڕۆ.

خواردنگەی قوتابخانە: هەموو رۆژێک، ژەمێکی گەرم و سوودبەخش و بەتام دەدرێ بە هەموو منالەکان وستافی قوتابخانە. ئەم خواردنانە لە لایەن خواردنگەیکی زۆر باش بە ناوی (ئەمنە سوورەکە) ئامادە دەکرێ بە بەروبوومی تەڕ وتازە. ژەمەکان پێک هاتوون لە گۆشت، برنج، ساوەر، سەوزەو سەلاتە. پاش خواردنێکی باشیسش وەکو میوە و ماست دەدرێ بە مناڵەکان.نرخی هەر ژەمێک (٣٠٠٠) دینارە. لە کۆتایی هەر مانگێک، باوکان یان دایکان دەبێ دەستەیە کی (٢٠) بلیتی خورادن بکڕن لە (خواردنگەی ئەمنە سوورەکە) بە بڕی (٦٠٠٠٠) ( شەست هەزار دینار). ئەم دەستە بلیتە لەلایەن مامۆستای پۆلەوە دەبرێتە ڕی وە. هەر رۆژەی بلیتی ئەو قوتابی یەی کە ئامادەیە دەداتە خاوەنی خواردنگەکە. لە حالەتی ئامادە نەبوونی قوتابی یەکە، بلیەتەکە نادرێتە خاوەنی خواردنگەکە. خواردنگەی قوتابخانە ( ئیجباری) یە تەنیا ئەگەر دکتۆرێک رێی پێ نەدات، کە باوکان یان دایکان دەبێ بەڵگەنامەیەکی ماوە بە سەر نەچووی ئەو دکتۆرە نیشان بدەن.

تەندروستی: پەرستیاریی هەموو رۆژێک کراوەیە. قوتابیان دەتوانن لە کاتی وانەدا یان لە کاتی ناوبڕدا سەردانی پەرستار بکەن کە کاک (زانا سعید) ەو شەهادەی فەرمی هەیە. دەبێ هەر چوونێک بۆ پەرستیاری بە ئیدارە رابگەیەنرێ، ئەگەر پێویست بکات، دایکان و باوکان بە تەلەفۆن ئاگادار دەکرێنەوە. پەرستیاری جێ یەکە کە قوتابیان دەتوانن بچن بۆ را دەربڕین و گفتوگۆ کردن چ لە بارەی پرسی تەندروستی یەوە یان پاک و خاوێنی و( خەو و خواردن….هتد) یان کێشەی بچووکی رۆژانە وەکو پەیوەندی لە گەڵ کەسانی تردا یان پەیوەندی لە گەل (خۆ) دا.

هاتوچۆ: لەبەرئەوەی کە قوتابیان لە زۆر گەرەکی جیاجیا ی شارەوە دێن و زۆر جاریش دوورن لە یەکەوە، قوتابخانەکەمان باوکانی قوتابیانی بە گوێرەی گەڕەک کۆکردۆتەوە. بەم شێوەیە باوکان، سیستەمێکی هاتوچۆیان سازداوە بە جۆرێک کە رێگەی قوتابخانە لە نیو کاتژمێر زیاتر نەخاێنێت. بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە ئیدارەوە بکەن.

نووسراو بۆ داگرتن :

Facebook · Google Map · ecole.slemani@gmail.com ·  +9647722140833