تۆمار کردن

تۆمارکردن کراوەیە بۆ ئەو مناڵانەی تەمەنیان لە لە نێوان ٣ بۆ ٦ ساڵە و فەرەنسی زمان نین. بۆ ئەوانەشی فەرەنسی زمانن لە ٣ بۆ ١٧ ساڵە.

فۆرمی تۆمار لە فەرمانگەی قوتابخانە دەست دەکەون لە رۆژانی یەکشەم تاکو چوارشەم لە کاتژمێری (هەشت)ەوە بۆ (سێ ی) پاش نیوەڕۆ. رۆژانی پێنج شەمیش لە کاتژمێری (هەشت) بۆ( یەک)ی پاش نیوەڕۆ. دەشتوانن کە فۆرمەکە دابگرن بە کلیک کردن لێره.
دەبێ ووردەکاری یەکانی تۆمارکردن لە قوتابخانەی فەرەنسی دانێل میتیران لە سلێمانی لە لایەن دایک یان باوک یان لێپرسراوێکی یاسایی مناڵەکە ئەنجام بدرێ. بە پڕ کردنەوەی فۆرمی تایبەت بە تۆمارکردن. دانانی مناڵەکە لە ناو پۆلێکدا، تەنیا لە سەر بڕیاری بەڕیوبەرایەتی قوتابخانەیە کە لە چوارچێوەی ئیجرائاتی پەیڕەوکراوی سیستەمی فەرەنسی ئاراستەکردن، سەرچاوە دەگرێ. قبووڵ بوون بە واتا رێزگرتن لەو بنچینانەی کە لە دامەزراوە فەرەنسی یەکانی دەرەوەی فەرەنسا پەیڕەو دەکرێن چ لە سەر ئاستی پەروەردەیی، زمانەوانی یان کولتوری. هەرەوەها بەڵێن دان بە رێزگرتن لە پەیڕەوی ناوخۆ لە لایەن قوتابی و لێپرسراو یاسایی یەکەیەوە. بۆ قبووڵ بوون لە قوتابخانەی فەرەنسی دانێل میتیران لە سلێمانی، دەبێ لە کاتی یەکەم تۆمارکردندا (دوو سەت دۆلار) بدرێ ( ئەم پارەیە ناگێردرێتەوە) ، ئەمە جگە لەو پارەیەی کە لەسەر خشتەی نرخەکان دیاری کراون و لە کاتی خۆیدا دەدرێن. زانیاری لە بارەی قوتابیانی قوتابخانەی فەرەنسی سلێمانی و خانەوادەکانیان لە کۆمپیوتەردا هەڵدەگیرێن. هەروەها دەکرێ بە مەبەستی هەڵسەنگاندن یان ئاراستەکردن یان گواستنەوە، ئەو زانیاریانەی پەیوەندی هەیە بە خوێندنی قوتابی یەکەوە، بدرێنە لایەنە پەروەردەیی یەکانی فەرەنسی یان کورد.

دۆسیەی قوتابی:

• دوو سەت دۆلار بۆ تێچووی تۆمار کردن
• چوار وێنەی رەنگی
• دوو کۆپی رەنگی پاسەپۆرت یان ناسنامە
• کۆپی دەفتەرچەی تەندروستی (لاپەرەی تایبەت بە کوتان)
• بەڵگەنامەی دوایین قوتابخانەی کە منداڵەکە لێی بووە.

دۆسیەی دایک یان باوک:

• دوو کۆپی رەنگی پاسەپۆرت یان ناسنامە ی دایکان یان باوکان یان لێپرسراوی یاسایی
• بۆ کەسانی بیانی، دوو کۆپی رەنگی مۆڵەتی نیشتەجێی.

بۆ زانیاری زیاتر، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە: 0748 064 9767 یان 0770 761 5395

Facebook · Google Map · ecole.slemani@gmail.com ·  +9647722140833