زمانی فەرەنسی بۆ پێگەیشتووان (هەژدە ساڵ بۆ سەرەوە)

دەکرێ لەمەودا، لەشاری سلێمانی لە رێگەی قوتابخانەی زمانی فەرەنسی سەر بەڕێکخراوی (دیالۆگ) ەوە فێر ببن. ئەم قوتابخانەیە لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە کراوەتەوەو وانەی فەرەنسی پێشکەش دەکات بۆ هەموو ئاستەکان وهەموو تەمەنەکان. هەموو مامۆستاکانیش لە دایک بووی وولاتی فەرەنسان.

ماوەی ئەم خولی فێربوونە ٤٠ سەعاتە. هەفتانە ٤ سەعات تەرخان کراوە بۆ فیربوون. نرخی ئەم خولی خوێندنە ٢٦٠٠٠٠دینارە (دوو سەت وشەست هەزار دینار)، ئەم بڕە پارەیە ئامرازەکانی فێرکردنەوە ش لە خۆی دەگرێ.

بۆ زانیاری زیاتر، بەم رێگایانەی خوارەوە پەیوەندی بکەن.

فێربوونی فەرەنسی، بۆچی؟

  • بۆ پەیوەندی کردن: لە هەموو کونجێکی جیهان، زمانی فەرەنسی قسەی پێ دەکرێ. لە هەر پێنج کیشەوەردا، زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس بە فەرەنسی قسە دەکەن. تەنیا زمانیشە لەگەل زمانی ئینگلیزیدا کە لە هەموو وولاتانی جیهان دەتوانین فێر بین. فەرەنسا گەورەترین تۆڕی دەزگای کولتوری لە ووولاتانی دەرەوە هەیەو ٧٥٠٠٠٠ کەس دەرسیان پێ دەدرێ.
  • بۆ گەیشتن بە هەلی کار: قسە کردن بە فەرەنسی و ئینگلیزی خاڵیکی باشە بۆ زیاتر کردنی شانسی دۆزینەوەی کار لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیدا. زانینی فەرەنسی دەرگای کۆمپانیا فەرەنسیەکان دەکاتەوە چ لە فەرەنسا و چ لە وولاتانی تر.
  • بۆ خۆ دەولەمەند کردنی کولتوری: فەرەنسی زمانی کولتوری نێودەولەتی یە، چ بۆ مۆدە، چ بۆ شانۆ، چ بۆ هونەری بینراو،چ بۆ سەما، چ بۆ تەلارسازی و چ بۆ چێشت لێنان. زانینی فەرەنسی، گەیشتنە بە دەقە رەسەنەکانی نووسینە گرنگەکانی ئەدەبی فەرەنسا و وفەرەنسی زمانەکان. هەروەها بە سینەما وگۆرانی.
  • بۆ گەشت کردن: سالانە ٧٠ ملیۆن کەس سەردانی فەرەنسا دەکەن و بە یەکەم وولات هەژمار دەکرێ بۆ سەردانی لە جیهاندا. بە زانینی کەمێک فەرەنسی، گەشت زۆر ئاسانتر وخۆشتر دەبێ بۆ پاریس و ناوچەکانی تری فەرەنسا. هەرەوەها بۆ تێگەیشتن لە کولتوری فەرەنسی، شێوەی بیرکردنەوەی فەرەنسی وهونەری ژیانی فەرەنسی.
  • بۆ خوێندن: زانینی زمانی فەرەنسی رێ خۆش دەکات بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن لە زانکۆ بە ناوبانگەکانی فەرەنسا وقوتابخانە گەورەکانی بازرگانی و ئەندازیاری کە بە باشترین فێرگەی باڵا هەژمار دەکرێن لە ئەوروپا و جیهاندا.
  • بۆ کرانەوە بە رووی جیهاندا: فەرەنسی سێ یەم زمانی تۆڕی ئەنتەرنێتە. تێگەیشتنی زمانی فەرەنسی رێخۆشکەرە بۆ تێروانین بۆ جیهان بە نیگایەکی ترەوە لە رێ ی پەیوەندی کردن بە فەرەنسی زمانەکانی وولاتانی دونیا، هەروها ئاگادار بوون لە رێی میدیا گەورەکانی جیهانەوە کە بە فەرەنسی زانیاری پەخش دەکەن.

فێر بوونی فەرەنسی، چێژ وخۆشی فێربوونی زمانێکی جوانە، زمانێکی دەولەمەند وئاوازدار کە زۆر جار ناودەبرێ بە زمانی خۆشەویستی. هەروها فەرەنسی زمانێکی شیکاری یە وبیناسازی بۆ بیرکردنەوە دروست دەکات و گیانی رەخنەیی گەشە پێ دەدات. ئەم لایەنەش زۆر بە سوودە لە کاتی گفتوگۆ ودانوستاندا.

Facebook · Google Map · ecole.slemani@gmail.com ·  +9647722140833